بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ماوەی 13 مانگ بۆ پشتیوانیکردنی گەلی خۆڕاگری فەڵەستین و لە پێناو بەرگری لە گەلی لوبنان، درێژەی بە خۆڕاگری و تێکۆشان لە بەرامبەر دوژمن داوە و لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستیدا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە بەرواری 8 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا 26 ی تشرینی دووەمی 2024 و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست، 4637 چالاکی سەربازیی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی هەبووە.
لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵادا بە ئاماژە بە زیانە مرۆیی و سەربازییەکانی ڕژیمی زایۆنیستی، هاتووە کە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە درێژە بە خۆڕاگری و پشتیوانیکردنی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین دەدات./.