بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ئەم وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی، جەختی لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری کردەوە و ڕایگەیاند کە بە بێ گرنگیدان بە تێڕوانینی وڵاتانی ڕۆژئاوا، حزبوڵڵا بزوتنەوەیەکی خۆڕاگرییە بۆ لوبنان.
ناوبراو وتی: لوبنان پابەندی بڕیاری 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و ڕژێمی زایۆنیستیش دەبێت جێبەجێی بکات.
وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ماوەی 60 ڕۆژدا دوایین سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لە خاکی ئەم وڵاتە دەکشێتەوە و سوپا ژمارەی هێزەکانی لە باشوری لوبنان زیاتر دەکات و لە گەڵ هێزەکانی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی ئاسایشی ئەم ناوچەیە دابین دەکەن./.