بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید محەممەد مەهدی نەسروڵڵا کوڕی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە سەر ماڵە ڕووخاوەکەیان لە گەڕەکی ” حارە حەریک ” لە زاحیەی باشوری بەیروت پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی ئاگربەستەوە ڕاگەیاند.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” سوپاسی خودای گەورە دەکەین کە بنەماڵەی سەیدئەلشوهەدای ئومەتی بە ئێمە بەخشیوە کە بە بەخشینی خوێن، ئاوارەبوون لە ماڵی وێرانکراو و مانەوە لە لوبنان، لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئێستا و بە هاوخەمی و هاوسۆزی لە گەڵ ئەم خەڵکە گەورەیەدا بووین “./.