بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا، سەبارەت بە دوایین دۆخی سوریا و ناوچەکە بە گشتی بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕاپۆرتێکی لە سەر دوایین دۆخی ئەو وڵاتە پاش هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ناوچەکانی حەلەب و ئیدلب خستەڕوو و جەختیکردەوە کە گەل و حکومەتی سوریا پێکەوە و بە هەموو هێزێکەوە وەک ڕابردوو لە بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییەکان وەستاون و موڵەتی ئەوە نادەن تیرۆریستان و لایەنگرانی ئەوان بە ئامانجی خۆیان بگەن.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش چالاکبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی بە پیلانێکی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تێکدانی زیاتری دۆخی ناوچەکە بە تایبەت لە پاش شکستی زایۆنیستەکان لە هەر دوو بەرەی غەززە و لوبنان ناو برد و وتی کە تاران وەک ڕابردوو پشتیوانی لە گەل و حکومەتی سوریا لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکاتەوە./.