بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن موسەوی وتی: هەڵوێستی بزوتنەوەی نۆجەبا بەردەوام گرنگیدان بە یەکڕیزی گۆڕەپانەکان بووە و لە بەرامبەر هەر هێرشێک لە ناوچەکە، بە شێوەی یەکگرتوو خۆڕاگری دەکەین.
ناوبراو وتی: ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنەکانی دیکە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەدەن.
موسەوی وتی: گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە دەستکردی ئەمریکان و چالاکییەکانیان بە پێی سیاسەتی ئەو وڵاتە ڕێکدەخرێت.
وتەبێژی نۆجەبا ڕەخنەی لە پشتیوانی ئەمریکا لە گرووپە تیرۆریستییەکان گرت و وتی: ئامانج لە کردنەوەی بەرەی نوێ، کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ڕژێمی زایۆنیستی و پەردەپۆشکردنی شکستەکانی ئەم ڕژێمەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە باشترین پشتیوانی سوریا بۆ تێپەڕکردنی ئەم قۆناغە دەبین و ئاسایش و سەقامگیری عێراقیش دەپارێزین./.