بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان بە تایبەت سوریای بە ستراتیژی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران ناو برد و وتی: لە هەلومەرجێکدا کە ناوچەکە بە هۆی ئاگربەستی لوبنانەوە بەرەو نیمچە ئارامییەک هەنگاوی دەنا و تێڕوانینی وڵاتانی جیهان کەوتبووە سەر غەززە، ڕووداوەکانی ئەم دواییە دیسانەوە نیگەرانییەکانی لە سەر ئاسایشی ناوچەکە زیاتر کردووە.
ناوبراو ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ هەر هاوکارییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەربڕی و جەختی لە سەر پێویستی هاوکاری هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی بۆ یارمەتیدانی سوریا و زاڵبوون بە سەر گرووپە تیرۆریستییەکاندا کردەوە و وتی: ئەم ڕووداوانە بەشێک لە پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ پەرەپێدانی ئاڵۆزییەکان، ناکۆکی و پێکدادان لە نێو وڵاتانی ئیسلامی و ئەمەش پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی بۆ پووچەڵکردنەوەی هەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە درێژەی ئەو وتووێژەدا ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان دەربڕی و وتی: ئێمە لە ڕێگای پەیوەندی بەردەوام لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکە، هەوڵی دابینکردنی بەستێنی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان دەدەین.
محەممەد شیاع سودانی وتی: گەل و حکومەتی عێراق شکست بە پیلانی ڕژێمی زایۆنیستی دێنن./.