بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کامەران باجگیر ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە ماوەی 10 مانگی ساڵی 2024 گەیشتووەتە زیاتر لە 9 ملیار دۆلار.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی ژووری بازرگانی وانی تورکیا کردووە و لە کۆبوونەوەیەکدا میکانیزمی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو لا تاوتوێ کرا.
کامەران باجگیر وتی: هەزار و 591 کۆمپانیای تورکی لە هەرێمی کوردستان چالاکی دەکەن و ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراق لە سەرەتای ساڵی 2024 تا مانگی تشرینی یەکەم، 9 ملیار و 600 هەزار دۆلار بووە و لە سەدا 30 ی ئەم ئاڵوگۆڕەش لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا بووە./.