بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، بە ئاماژە بە جموجوڵی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکوری سوریا، وتی: پاش ئاگربەستی لوبنان، پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە گرووپە تیرۆریستییەکان جارێکی دیکە ناوچەکەی خستووەتە دۆخی هۆشدارەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی تیرۆریستان بۆ سوریا بەدەر لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە، بە هەڕەشەیەکی جیدی لە سەر ئاسایشی ناوچەکەش دادەنرێت.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەبارەت بە هۆکار و لێکەوتەی ڕووداوەکانی باکوری سوریا لە گەڵ ئێران یەک بۆچوونی هەیە و بەردەوامی ئەم دۆخەش بە مەترسییەک بۆ سەر دەسەڵات و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەزانێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕووسیا سەرجەم هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی بە ئامانجی کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە و ڕێگری لە پەرەسەندنی تیرۆریزم لە ناوچەکە بەکار دێنێت./.