بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاند کە ” وتووێژی زۆر گرنگم لە گەڵ سەرۆک کۆمار ئەسەد و دانوستانی ڕاشکاوانە و بونیاتنەرم لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هەبووە. سەردانەکەی من لە دیمەشق بۆ ئەنکەرە یەکێک لە گەشتە ڕاستەوخۆ دەگمەنەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بووە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” هەمووان لە سەر ئەو یەکدەنگین کە هیچ کەس لە شەڕی سوریا سوودمەند نابێت “.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ” هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە شەڕ و پێکدادانەکان دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان بۆ ناوچەکە بە گشتی “.
ڕاشیگەیاند کە ” ئێران وەک هەمیشە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم لە گەڵ حکومەت و گەل و سوپای سوریا دەبێت و ئەڵبەت بۆ هەر هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە ئامادەین “./.