بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی مەحمود عەباس وتی: ئێمە ئەمڕۆ ڕوبەڕوی بێبەزەییترین گرووپە تیرۆریستییەکان بووینەتەوە کە شێوازی تاوانکاری بەکار دەهێنن.
وەزیری بەرگری سوریا سەبارەت بە حەما وتی: ئەوەی لە حەما ڕوویداوە هەنگاوێکی کاتی و تەکتیکییە و هێزەکانی ئێمە هێشتا لە نزیک شارەکەدان.
ناوبراو وتی: دڵنیایی بە خەڵک دەدەین کە ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە لایەن تیرۆریستانەوە دەگەڕێنینەوە.
وتیشی کە سوریا بە پشت بەستن بە هێزی سوپا، خەڵک و سەرکردایەتی و پشتیوانی دۆستان و هاوپەیمانەکانی بە سەر کێشەکاندا زاڵ دەبێت./.