بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی ڕاپرسییەک کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەنجامیداوە، جۆ بایدنی تەمەن ٨٣ ساڵە، دوای ئەوەی وەک خراپترین سەرۆک لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکادا دەستنیشانکرا، دەبێت دوای نزیکەی مانگێک کۆشکی سپی جێبهێڵێت.
بە وتەی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییە، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا تەنانەت لە ڕیچارد نیکسۆن خراپترە. نیکسۆن دوای ڕیسوابوونەکەی واتەرگەیت و لە ترسی لێپرسینەوە لە پۆستەکەی ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە.
لە ڕووداوەکەی واتەرگەیتدا، چەند ئەندامێکی ڕێکخراوێکی کۆکردنەوەی پارە کە پەیوەندییان بە بانگەشەی هەڵبژاردنی نیکسۆنەوە هەبوو، تۆمەتبارکرابوون بە دەستکاریکردن لە بارەگای هەڵبژاردنی پارتی دیمۆکرات و دانانی ئامێرێکی گوێگرتن لە تەلەفۆن بە شێوەیەکی نایاسایی.
لە ڕاپرسییەکەی دەیلی مەیلدا داوا لە هەزار و شەش بەشداربوو کرا کە نۆ سەرۆکی ئەمریکا بە ڕێکوپێکی لە باشترینەوە بۆ خراپترین ناو ببەن، زۆربەی بەشداربووان بایدنیان وەک خراپترین سەرۆک لە ماوەی 47 ساڵدا هەڵبژارد. نزیکەی 44% ئەویان وەک یەکێک لە دوو سەرۆکە خوارەوەی ئەم لیستە هەڵبژاردووە.
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە ڕکابەرە کۆمارییەکانی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠دا، تەنانەت ئەنجامەکانی خراپتری هەیە. بە نمرەی -15 دۆناڵد ترەمپ بەراورد لە گەڵ بایدن پلەی بەرزتری هەیە، بەڵام هێشتا لە ڕیزبەندی سێ کەسی خوارەوەی لیستی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییەدایە.
بڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥دا ترەمپی کۆماریخواز بۆ دووەمجار سەرۆکایەتی کۆشکی سپی بگرێتە ئەستۆ. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاستەکەی لە خولی یەکەمدا زۆر جێگەی ڕەزامەندی نەبوو بۆ بەشداربووانی ڕاپرسییەکەی دەیلی مەیل و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا نمرەی کەم لەم ڕاپرسییەدا بەدەستبهێنێت./.