بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی شاندێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستین بە سەرپەرشتی محەممەد ئیسماعیل دەروێش سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکە لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دەوڵە بەڕێوەچوو.
عێراقچی بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی دەوحە فرۆم و دانوستانەکانی ڕەوتی ئاستانەی تایبەت بە سوریا سەردانی قەتەری کردووە.
ناوبراو لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا و میری قەتەریش کۆبووە./.