بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: داواکارییەکانی مۆسکۆ، تاران و ئەنکەرە دەبێت لە سوریا ڕەچاو بکرێت.
ناوبراو وتی: مۆسکۆ داوای وتووێژی نێوان حکومەتی سوریا و نەیارانی ڕێگاپێدراو دەکات.
لاوڕۆڤ پاش کۆبوونەوەی ڕەوتی ئاستانە لە دەوحەی قەتەر وتی: ڕۆڵی ڕووسیا ئەوەیە کە شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریا بکات، تەنانەت ئەگەر بانگەشەی ئەوە بکەن کە تیرۆریست نین./.