بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەیارانی حکومەتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئەم وڵاتە، ئازادکردنی شاری دیمەشق و ڕووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریایان ڕاگەیاند.
نەیارانی سوریا لەو بەیاننامەیەدا ئازادی سەرجەم گیراوانیان ڕاگەیاند.
ئەوان هەروەها داوای پاراستنی سەرجەم داراییەکانی حکومەتی سوریایان کرد.
ئەبومحەممەد جۆلانی سەرۆکی دەستەی تەحریری شام ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبردنی کاروباری سوریا بە شێوازی کاتی لە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەبێت.
محەممەد غازی جەلالی سەرۆک وەزیرانی سوریا ڕایگەیاندووە کە دەستی بۆ هەر هاووڵاتییەکی سوری درێژ دەکاتەوە کە گرنگی بە چارەنووس، توانا و داهاتووی وڵاتەکەی دەدات.
دەوترێت بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دیمەشقی بەرەو شوێنێکی نادیار بەجێهێشتووە./.