بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە کۆشکی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا مافی پەنابەری داوەتە بەشار ئەسەد و ئەندامانی بنەماڵەکەی.
کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ڕووسیا لە سەر زاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆدان.
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە بە هۆکاری مرۆڤدۆستانە مافی پەنابەری دراوەتە ئەسەد و بنەماڵەکەی./.