بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موفید مەشعەل زڕبرای خالید مەشعەل سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوە، لە زیندانێکی ئەمریکا لە تێگزاس ئازاد کرا.
کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەگەری ئەوە هەیە ئازادکردنی براکەی خالید مەشعەل پەیوەندی بە ئازادکردنی دیلەکان لە کەرتی غەززەدا هەبێت.
موفید مەشعەل ساڵی 2008 بە تۆمەتی دابینکردنی دارایی حەماس بە 20 ساڵ زیندان سزا درا بەڵام بە هۆی هەڵسووکەوتی باشەوە زووتر ئازاد کرا./.