بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی حکومەتی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 ەوە تا ئێستا 195 پەیامنێر بە هۆی هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
نووسینگەکە وێڕای ئیدانەکردنی کوشتاری پەیامنێرانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە، داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە ئیدانەی ئەم تاوانە ڕێکخراوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی پەیامنێران و چالاکوانانی میدیایی لەم ناوچەیەدا بکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستین لە غەززە./.