بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام سەرۆکی شاندی دانوستانکاری سەنعا ڕایگەیاند: دۆخی یەمەن لە گەڵ ئەوەی کە لە سوریا ڕوویدا، بە تەواوی جیاوازە. گرووپە چەکدارەکان بە بێ هیچ بەرگری و شەڕ و پێکدادانێک دەستیان بە سەر شارەکانی سوریادا گرت، ئەگەر سوپای سوریا یەک هەفتە بەرگریی دەکرد، هەموو شتێک تووشی گۆڕانکاری دەبوو.
ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی چەندین گرووپی سەر بە سعوودیە و ئیمارات وتی کە ئەنساروڵڵا نیگەران نییە و ئەوەی دەبێت نیگەران بێت، لایەنی بەرامبەرە.
محەممەد عەبدولسەلام وتی: هەڵگیرسانی هەر شەڕێک لە یەمەن بە واتای شەڕێکی گەورە لە سەر زەوی و ئاسمان و دەریایە و سەنعا بۆ هێرشکردنە سەر لایەنگرانی ئەم شەڕە دەستێکی باڵای هەیە، ئەنساروڵڵا لە بەرامبەر کەسێک کە پشتیوانی لە بەکرێگیراو و خیانەتکار بکات، بێدەنگ نابێت.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری سەنعا وتی: یەکگرتوویی یەمەن ئەمرۆ لە هەر کاتێکی دیکە زیاترە و ئەوانەی کە هەوڵ دەدەن بۆ گۆڕەپانی شەڕ بگەڕێنەوە، پەشیمان دەبنەوە، هەر هەوڵێک بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە یەمەن دەبێتە هۆی بەرپابوونی شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە و سعوودیە و ئیمارات لە کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە بە دوور نابن./.