بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی بەرزی کۆلیسترۆڵ ڕەنگە هۆکاری ساردبوونەوەی پێیەکان بێت، دەگمەنە زوو نیشانەکانی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ دەستنیشان بکرێت، هەر بۆیە هەندێک جار پێی دەوترێت بکوژی بێدەنگ.
بەرزی کۆلیسترۆڵ دوای ساڵانێک نیشانەکانی لە سەر جەستە دەردەکەون بە تایبەتی لە گەنجاندا بەڵام ڕەنگە ساردی پێیەکانت لە ئەنجامی خراپی سوڕی خوێنەوە بێت بە هۆی گیرانی خوێنبەرەکان کە بە هۆی بەرزی کۆلیسترۆڵەوە درووست دەبێت.
جێگەی باسە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کە دەتوانێت خوێنبەرەکان تەسک بکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن کاتێکیش کێشە لە سوڕی خوێندا هەبوو ئەوا شانەکانی قاچ و پاژنە و پێیەکان کێشەیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئۆکسجین و ماددە خۆراکییانەی کە پێویستیانە، ئەمەش دەتوانێت کۆمەڵێک نیشانەی لێبکەوێتەوە لە گەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە، جگە لەوەش خراپی سوڕی خوێن ئەگەری تووشبوون بە کێشەی تەندرووستی گەورە زیاد دەکات، وەک جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.
وەک چارەسەری بەرزی کۆلیسترۆڵیش بە شێوەیەکی سەرەکی بە گۆڕینی شێوازی ژیان چارەسەر دەکرێت، وەرزشکردن بە بەردەوامی و وازهێنان لە جگەرەکێشان لە گرنگترین گۆڕانکارییەکانن کە دەتوانێت نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمبکاتەوە، هەروەها خواردنی تەندرووست و دابەزاندنی کێش و کەمکردنەوەی خواردنەوەی کحول./.