بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وو پێنگ، بەڕێوەبەری گشتی بەشی کاروباری ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: هانی کۆمپانیا چینییەکان دەدەین کە بەشێک لە هێڵەکانی کۆکردنەوەیان بگوازنەوە. چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئەفریقای باشوورە و پێشەنگی جیهانییە لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەبایی، پیشەسازییەک کە ئەو وڵاتە ئەفریقییە هەوڵی گەشەپێدانی دەدات.
پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئەفریقای باشور کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 271 ملیار ڕەند (20.6 ملیار دۆلاری سەنگافورە)ی هەناردە کردووە، لە ئێستادا بەسراوەی بارکردنە بۆ یەکێتی ئەورووپا کە پێشبینی دەکرێت یاساکان وردە وردە خواست لە سەر ئۆتۆمبێلی بەنزین بە سووتەمەنی گازۆییل کەمبکەنەوە.
پێنگ وتی: کۆمپانیا چینییەکان کە لە ئەفریقای باشور کاردەکەن، چاوەڕوان دەکرێت هاوکارییەکان لە بوارە گرنگەکانی وەک ژێرخانی ئابوری، وزەی نوێ و کەڵک وەرگرتن لە کانزاکان فراوانتر بکەن.
پێنگ ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە داهاتوودا کۆمپانیا چینییەکانی زیاتر دێنە ئەفریقای باشور و وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا دەکەن./.