بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سوریا وتی: هەوڵی وڵاتان لە کۆبوونەوەی دەوحە ئەوە بوو کە لە وەها بارودۆخێک لە سوریا ڕێگری بکرێت و بە گشتی دەبێت بوترێت کە بوونی ئێران لە سوریا ئامادەبوونێکی بنەڕەتی و پرەنسیپی بوو و گەڕانەوەشی بەرپرسیارانە بوو.
ناوبراو وتی: لە سوریا هەوڵمان نەداوە کە خاکی ئەو وڵاتە داگیر بکەین یان بە دوای هەژمووندا بگەڕێین یان ئیمپراتۆریەتەکانی ڕابردوو زیندوو بکەینەوە، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگ بوو، هاوکاریکردن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و پاراستنی خاکی سوریا بوو لە بەرامبەر تیرۆر و توندووتیژی.
بەقایی وتی: ئێمە بەم ئامانجە و لە سەر ئەم بنەمایە و لە سەر بانگهێشتی حکومەتی فەرمی و جێگیری سوریا چووینە ئەو وڵاتە، بوونی ئێمە ڕاوێژکاری بوو و هیچ کات بۆ بەرگری لە کەس و گرووپ و حیزبێکی تایبەت نەبووە، تا دوایین ساتەکانیش ئەوەی بۆ ئێمە گرنگ بوو، هاوکاریکردنی سوریا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و پاراستنی خاکەکەی بوو، لە بەر ئەوەی کە سوریا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە بووە و لەو بڕوایەداین کە ئاسایش و سەقامگیری لە یەک بە یەکی وڵاتان، دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا./.