بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی وتی: ئەو هەموو کوشتار و کۆمەڵکوژییە کە لە غەززەدا بینرا، پێشتر لە یەمەن و لە لایەن هاوپەیمانی ئەمریکی، سعوودی و ئیماراتییەوە ئەنجام دراوە.
ناوبراو وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەو پارەیەی کە لە ساڵی 2015 تا ئێستا لە لایەن وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارسەوە بۆ کڕینی چەکی ئەمریکی بەکارهێنراوە، زیاتر لەوەیە کە ئەمریکا بۆ بەرگری لە دوژمنی زایۆنیستی بەکاری دێنێت.
ئەو سیاسەتمەدارەی یەمەن وتی: ئێمە گرنگی بە هەڕەشەکانی یەمەن نادەین و لە پشتیوانیکردنی خەڵکی غەززە پاشگەز نابینەوە.
محەممەد عەلی حوسی وتی: ئێمە گەلی یەمەن دەناسین، هێز و خۆڕاگریی ئەوان دەناسین و هەرچی زیاتر لە لایەن زایۆنیستەکانەوە بکرێنە ئامانج، ناڕەزایەتی ئەوان لە بەرامبەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سوریا وتی: گۆڕانکارییەکانی سوریا کاریگەریی لە سەر ئێمە نابێت و هەڵوێستی ئێمە لە بەرامبەر ئەوەی ڕووداوە، ڕوون و ئاشکرایە و لە هەمان کاتدا ئامادەی بەرگرین لە گەلی سوریا لە بەرامبەر داگیرکاری و ئەو دەسدرێژییانەی دەکرێتە سەر ئەم وڵاتە.
وتیشی کە هەر دوژمنایەتییەک لە ئێستادا لە لایەن ئەمریکا و بە هۆی پشتیوانی یەمەنییەکان لە غەززەوە دەکرێت و پەیامی ئێمەش بۆ ئەمریکا مووشەک و درۆنە./.