بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی شەڕی غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەم ناوچەیە و ڕۆژئاوای ئاسیا بە گشتی، تووشی چارەنووسێکی نادیار بووە.
باراک ڕاوید پەیامنێری زایۆنیست کە بۆ پێگەی ئەکسیۆس کاردەکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە سەر زاری بەرپرسێکی سعوودی، ڕایگەیاندووە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تەل ئەبیب هیچ بەرەوپێشچوونێکی نییە.
ئەو بەرپرسە سعوودیە ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی هێشتا سوورە لە سەر دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستین./.