بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێتی تۆپی پێی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە کاریگەری هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر وەرزشوانان لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا بەردەوامە و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو 100 هێندە زیادیکردووە، بە شێوازێک کە دوایین ئامارەکان پیشان دەدەن تا ئێستا 704 وەرزشوان شەهید کراون.
هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بووەتە هۆی ڕووخانی 286 ناوەندی وەرزشی کە 268 ناوەندیان لە کەرتی غەززە و ئەوانی دیکە لە کەرتی خۆرئاوا بووە.
ڕژێمی زایۆنیستی ناوەندە وەرزشییەکانی ڕووخاندووە تا خەڵک وەک شوێنی مانەوە بەکاریان نەهێنن.
یەکێتی تۆپی پێی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا 367 یاریزانی تۆپی پێ شەهید و 18 یاریزانیش بە دیل گیراون.
ژمارەیەک لە یاریزانانی تۆپی پێی فەڵەستین چوونە وڵاتانی وەک لیبیا و ئەو دەرفەتەیان بۆ دابین کراوە کە لە یانەکانی ئەو وڵاتەدا درێژە بە ژیانی پیشەیی خۆیان بدەن.
بە پێی دوایین ئامار، شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە تا ئێستا بووەتە هۆی شەهیدبوونی 45 هەزار و 317 کەس و برینداربوونی 107 هەزار و 713 کەسی دیکە./.