بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی سەبارەت بە پشتیوانیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر یەمەن، وتی: ئەگەر ئەمریکا لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر یەمەن بەردەوام بێت یان هاوکاری ڕژێمی زایۆنیستی بکات، بەرژەوەندییەکانی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکرێنە ئامانج و هیچ هێڵێکی سوور لەم بوارەدا ناناسین.
ناوبراو بەرامبەر بە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی کە گەلی یەمەن هیچ ترسێکیان لە زایۆنیستەکان نییە، بەڵکوو لەو بڕوایەدان کە هەڕەشەکانی هیچ بایەخێکیان نییە.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن هەروەها ڕووی لە سعوودییەکان کرد و وتی کە ڕێگری لە هێرشی ئەمریکییەکان بۆ سەر ئەم وڵاتە بکەن.
ڕاشیگەیاند کە بوونی هەر کەشتییەکی سەربازی لە دەریای سوور بە واتای شەڕە لە دژی یەمەن و دەکرێنە ئامانج./.