بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 5 پەیامنێری کەناڵی ” القدس الیوم ” بە هۆی هێرشێکی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە بەرامبەر نەخۆشخانەی ” العودە ” لە کەمپی نوسیرات شەهید کران.
ناوی ئەو شەهیدانە بریتی بووە لە: فادی حەسونە، ئیبراهیم شێخ عەلی، محەممەد لودعە، فەیسەڵ ئەبوقەسمان و ئەیمەن جەدی.
بە پێی ئامارەکان، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 201 پەیامنێر لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون./.