بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماهر مەروان بە ڕادیۆ نیشتمانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە سوریا هیچ نیگەرانییەکی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نییە و کێشەی لە گەڵ ئەو ڕژێمەدا نییە.
ناوبراو بانگەشەی ئەوەیکردووە کە یەکەمایەتی حکومەتی نوێی سوریا پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکە.
پارێزگاری دیمەشق ڕایگەیاندووە کە گەلی سوریا هەوڵی ئاشتی دەدات و خوازیاری شەڕ و ململانێ نییە./.