بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی شەممە ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئەم وڵاتە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکیی لە جۆری MQ-9 ی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی دوژمنکارانە لە هەرێمی ئاسمانیی پارێزگای بەیزا خستووەتە خوارەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو درۆنە بە مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمانی بەرهەمی ناوخۆی یەمەن خراوەتە خوارەوە.
ڕاشیگەیاند کە ئەمە سێزدەیەمین درۆنە کە سیستەمی بەرگری یەمەن لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە دەیخاتە خوارەوە./.