بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش تیرۆرکردنی شازی ئەلسەباغ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لە کەمپی جنین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەرەوە، جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بەیاننامەیەکی بۆ شەرمەزارکردنی تاوانەکە بڵاوکردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” ئەم تاوانە ترسناکە نموونەیەکی ڕوونە لە بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی میدیایی کە ئەرکی خۆیان لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و داکۆکیکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستین ئەنجام دەدەن “.
جیهادی ئیسلامی فەڵەستین داوایکردووە کە هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەر دەستبەجێ لە کەمپی جنین بکشێنەوە و یارمەتیدەری دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان بن./.