بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود مەشهەدانی ڕایگەیاند کە بەغدا پشتیوانی لە پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان لە سوریا دەکات و هۆشداری لە سەر پێکهێنانی حکومەتێکی پشک پشکینە هاوشێوەی عێراق دەدات.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العربیە دا وتی: ئەوەی کە لە سوریا ڕووی داوە کاریگەری لە سەر عێراق دەبێت و سەبارەت بە لێکەوتەکانی لەبەرچاونەگرتنی مافی کەمینەکان هۆشداریمان داوە.
مەشهەدانی وتی: لە گەڵ سوریا بۆ ڕێگری لە چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان گەیشتووینەتە ڕێکەوتن، ئێمە لە کاروباری ناوخۆیی سوریا دەستێوەردان ناکەین و سیناریۆی دابەشبوونی ئەم وڵاتە ڕەتدەکرێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: زاڵبوونی تورکیا بە سەر سوریادا ڕوونە و ئەمەش جێی نیگەرانییە و نامانەوێت تورکیا ببێتە جێگرەوەی ئێران لە سوریا.
ڕاشیگەیاند کە ترەمپ لە وتووێژی لە گەڵ سودانی جەختی لە سەر سنوردارکردنی چەک لە دەستی حکومەتی عێراقدا کردووەتەوە و گرووپە چەکدارەکانیش ڕەزامەندییان لە سەر ڕاگرتنی هێرشەکان دەربڕیوە./.