بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدر ئەللامی بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن بە سەر داعشدا وتی: خاڵی گرنگ سەبارەت بە شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس، بیرکردنەوە و جیهانبینی ئەوانە کە لە ئێستادا لە نێو گەلی عێراق و سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهاندا ماوەتەوە.
ناوبراو وتی: حکومەتی ئەمریکا لە پاش ئەو تیرۆرە لە ڕوانگەی خەڵکی جیهانەوە بووەتە حکومەتێکی تیرۆریستی، لە کاتێکدا کە فەرماندە شەهیدەکانی ئێمە بوونەتە هێمای بوێری و ئەخلاق و ئازایەتی.
ئەللامی وتی: شەهیدبوونی ئەم فەرماندانە ئەوەی بۆ جیهانیان ڕوونکردەوە کە لە جیهانێکدا دەژین دادپەروەریی تێدا نییە و سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لایەنگری تیرۆریزمی ئەمریکین.
وتیشی کە لە پاش تیرۆری شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس، ئازادیخوازەکانی جیهان و بەرەی خۆڕاگری بەو ئەنجامە گەیشتن کە تەنیا ڕێگای ڕاگرتنی تاوانە دڕندانەکانی ئەمریکا و زایۆنیسم، خۆڕاگرییە./.