بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەک شەممە بە مووشەکی بالستی لە جۆری فەڵەستین – 2 کە مووشەکێکی هایپەرسۆنیکە، وێستگەی کارەبای بەندەری حەیفا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەم هێرشەدا وێستگەی کارەبای ” ئوروت ڕابین ” لە باشوری شاری حەیفای داگیرکراو (باکوری تەل ئەبیب) کراوەتە ئامانج.
یەحیا سەریع ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای بانگەشەی زایۆنیستەکان بۆ تێکشکاندنی ئەم مووشەکە، ئامانجەکەی پێکاوە و ڕژێمی زایۆنیستی ڕاستییەکان ئاشکرا ناکات./.