بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە عێراق لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، 6 ملیۆن و 696 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.
عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی 2024، 6 ملیۆن و 161 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردبوو.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە عێراق لە هەفتەی یەکەمی کانوونی یەکەمی 2024 بە تێکڕا 213 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لە هەفتەی دووەم 209 هەزار بەرمیل، لە هەفتەی سێهەم 229 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی چوارەم 212 هەزار بەرمیل، نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
عێراق بەم ڕێژەیە لە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2024، لە پاش کەنەدا، مەکزیک، برازیل و ڤەنزوێلا لە پلەی پێنجەمدا بووە.
لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیش عێراق لە بواری هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە پلەی یەکەمدا بووە و پاشان ناوی سعوودیە و لیبیا هاتووە./.