بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داریوش فەرمانی سەبارەت بە بەشداری هەر سێ پارێزگای کرماشان، هەمەدان و کوردستان لە بۆنەی ڕۆدشۆی هەرێمی کوردستان، وتی: ئەم بەرنامەیە وەک دەرفەتێکی ناوازە دادەنرێت بۆ پەرەپێدانی هاوکاری گەشتیاری نێوان هەردوو لا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لەم بۆنەیەدا چالاکوانانی گەشتیاریی هەردوو لا چەندین دانوستانی ڕووبەڕوویان ئەنجامدا و بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری فەرمانگەکانی خزمەتگوزاری گەشتیاری، بنەمایان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش دابین کرد.
فەرمانی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هاوکارییە دەتوانێت ببێتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابوری و بە زیادکردنی سەرنجڕاکێشیی گەشتیاری هاوکارییەکی زۆر لە گەڵ پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران بکەن، بە لەبەرچاوگرتنی توانا بەرزەکانی گەشتیاری.
ڕۆدشۆی گەشتیاری کۆمەڵێک تایبەتمەندییە کە لە لایەن ڕێکخراوە گەشتیارییەکان و کۆمپانیاکانی گەشتیاری و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بە ئامانجی ناساندن و پێشخستنی شوێنە گەشتیارییەکان و شوێنە سەرنجڕاکێشەکان لە شوێنی جیاواز بەڕێوەدەچێت.
بوونی 4200 ئاسەواری تۆمارکراوی نیشتمانی، چەندین ئاسەواری تۆمارکراوی جیهانی و دەیان ئاسەواری گەشتیاری کە تا ئێستا تۆمار نەکراون، ئاماژەن بۆ بەهرەی بەرزی کرماشان لە کەرتی گەشتیاریدا.
بیستون و تاقوەسان، پەرستگەی ئاناهیتا، باخچەی شاخاوی، بازاڕی مێژوویی، سەراوی نیلوفەر، ئەشکەوتی قۆری قەڵا، ئەشکەوتی پەڕاو، کاروانسەرای شا عەباسی، تاڤگەی پیران، لە شوێنەوارە مێژوویی و سروشتییە گەشتیارییەکانی پارێزگای کرماشانن.
لە پارێزگای کرماشان ٢٦ هۆتێل، ٢٠ میوانخانە، ١٨ کۆمەڵگەی خزمەتگوزاری و ٤٤ شوێنی نیشتەجێبوونی ئیکۆ-گەشتیاری کاردەکەن.
ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای کرماشان ٢ ملیۆن کەسە کە لە دوو هەزار و ٥٩٥ گوند و ٣٥ شاردا دەژین./.