بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق وتی: سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە وەڵامی سەردانەکەی چەند مانگی ڕابردووی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا دەبێت.
ناوبراو وتی: دکتۆر مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم سەردانی دەرەوەی بۆ عێراق بوو و چوارشەممەی ئەم هەفتەیەش سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەڵامی ئەو سەردانەدا بە یاوەری شاندێکی سیاسی و ئابوری دەگاتە تاران.
باڵیۆزی ئێران ڕایگەیاند کە سەردانەکەی سودانی بۆ تاران یەک ڕۆژە دەبێت و لە سەر چەندین دۆسیەی وەک پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت سوریا وتووێژ دەکرێت.
محەممەد کازم ئالی سادق ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، دۆخی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانتی تایبەت بە سەردانەکەی ڕابردووی پزیشکیان بۆ بەغدا تاوتوێ دەکرێت./.