بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمیل هەورامی لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە پەیامنێری جام کوردی ڕاگەیاند کە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەر لە سەردەمی شاخەوە پەیوەندییان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبووە و لە دوای ڕاپەڕینیش ئەم پەیوەندییە بەردەوام و بەهێز ماوەتەوە و ئێران لە سەرجەم قۆناغەکاندا هاوکارێکی باش بۆ ئێمەی کورد بووە.
ناوبراو وتی: دڵنیاین کە ئەم پەیوەندییانە لە داهاتووشدا بەهێزتر دەبن و هەرێمی کوردستان و ئێران جگە لە پەیوەندی سیاسی و فەرمی، گەلانی هەر دوو لا پەیوەندییەکی دۆستایەتی و خزمایەتییان پێکەوە هەیە.
جەمیل هەورامی وتی: سنورێکی دوور و درێژ بووەتە بەرژەوەندییەکی هاوبەش بۆ هەر دوو لا و هاندەری بەهێزبوونی زیاتری پەیوەندییەکان دەبێت./.