بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵ فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی سەرکۆنسووڵی نوێی ئێرانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا وتووێژ لە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا./.