بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین درۆنی هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی بەڕێوەچوونی مانۆڕی پێغەمبەری گەورە (د.خ) بە ناوی ” ڕزوان ” نمایش کرا.
درۆنەکە توانای بڕینی 20 کیلۆمەتری هەیە و بۆ ماوەی 20 خولەکیش دەتوانێت بفڕێت.
کامێرایەک کە لە سەر پێشەوەی ئەم درۆنە دانراوە، وێنە بۆ بەکارهێنەر دەنێرێت دوای ئەوەی لە ئامێری هەڵدانی ستوونییەکەیەوە هەڵدەدرێت، ئەمەش ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدات ئامانجی دڵخواز هەڵبژێرێت و هێرشی بکاتە سەر.
جێگیرکردنی ئاسان و خێرای ئەم درۆنە توانای نوێ دەدات بە یەکەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای هێزی وشکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، بەتایبەت لە جوگرافیای شاخاوی ئاڵۆزدا./.