بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم هاوکارییە دەبێتە هۆی داهاتێکی بەرچاو بۆ یانە مەدریدیەکە. ئەمڕۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گرێبەستێکی سپۆنسەری لە گەڵ کۆمپانیای ڕێدبۆل بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند و کۆمپانیای نەمسایی وەک یەکێک لە چوار سپۆنسەرە سەرەکییەکەی یانەکەی دەستنیشانکرد.
ئەم گرێبەستە لە کاتێکدایە کە تیپەکە هەوڵدەدات پێکهاتەی دارایی خۆی بەهێز بکات بۆ ئەوەی لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەورووپادا ڕکابەری بکات. سپۆنسەری سەرەکی یانەکە بەردەوام دەبێت لە ڕیاز ئایر کە ساڵانە 40 ملیۆن یۆرۆ بەشداری دەکات و ناوی یاریگای میترۆپۆلیتانۆی وەرگرتووە، بەڵام هاتنی یانەی ڕێدبۆل بە مانای بەرزبوونەوەی دارایی بەرچاوە بۆ ئەتلەتیکۆ.
ئەمە یەکەم ڕێککەوتنە لە جۆری خۆی لە نێوان ڕێدبۆل و یانەیەکی ئیسپانی و هەنگاوێکی گرنگە لە هاوکاری نێوان براندە نێودەوڵەتییەکان و تیپەکانی لالیگا. بەم گرێبەستە نوێیەی سپۆنسەر، ئەتلەتیکۆ مەدرید هیوادارە نەک تەنیا داهاتەکانی زیاد بکات، بەڵکوو سەرنجڕاکێشیی خۆی لە بازاڕی جیهانیدا فراوانتر بکات./.