بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان سبەی شەممە سەردانی دیمەشق دەکات و لە گەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاندووە کە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیران و عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سبەی سەردانی دیمەشق دەکەن.
سێ شەممەی ڕابردوو زیاد مەکاری وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ئاشکرای کرد کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی سوریا دەکات./.