بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیڤید مۆیس بۆ جاری دووەم وەک ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆن دەستنیشانکرا و گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی لە گەڵ یانەکەی واژۆکرد.
ئەم ڕاهێنەرە سکۆتلەندییە لە لایەن خاوەن نوێیەکانی یانەکەوە، گرووپی فریدکین، وەک ئامانجی سەرەکی بۆ جێگرتنەوەی شۆن دایچ هەڵبژێردرا. ڕۆژی پێنجشەمە دایچ لە سەرکردایەتی یانەی ئێڤەرتۆن دەرکرا.
دانوستانەکانی نێوان گرووپەکەی فریدکین و مۆیس بە خێرایی پێشچوون و مۆیس بۆ یەکەمجار ئەمڕۆ (شەممە 11 ی کانوونی دووەمی 2025) ڕاهێنان بە یاریزانەکانی دەکات. هەروەها بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دەیانەوێت ئەم ڕاهێنەرە تەمەن ٦١ ساڵە پلانێکی درێژخایەنی بێبت بۆ یانەکە./.