بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە ئاستی کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسیرید لە خوێندا زیاد دەکات کە دەتوانێت زیان بگەێنێت بە خوێنبەرەکان و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زۆر زیاد دەکات.
هۆکارەکانی زیادبوونی چەوری خوێن:
خۆراکی ناتەندرووست:
زۆر خواردنی خۆراکی چەور و پرۆسێسکراو دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی چەوری خوێن.
ناچالاکی:
کەمی چالاکیی جەستە و شێوازی ژیانی ناتەندرووست هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی چەوری خوێنن.
بۆماوەیی:
لە هەندێک کەسدا بەرزبوونەوەی چەوری خوێن بە هۆکاری بۆماوەییەوەیە.
قەڵەوی و کێشی زیادە:
چەوری زیادە لە جەستەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی چەوری خوێن.
جگەرەکێشان:
جگەرەکێشان پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) و کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵی باش (HDL).
چارەسەری ئەم نەخۆشییە چۆن دەبێت؟
خۆراکی تەندرووست:
کەمکردنەوەی خواردنی چەوری و هەڵبژاردنی چەوری تەندرووست وەک زەیتی زەیتون دەتوانێت بۆ کەمکردنەوەی چەوری خوێن یارمەتیدەر بێت.
وەرزشی بەردەوام:
30 خولەک چالاکیی جەستەیی لە ڕۆژێکدا، وەک پیاسەکردن یان مەلەکردن بۆ کەمکردنەوەی چەوری خوێن زۆر کاریگەرە.
کۆنتڕۆڵکردنی کێش و بەڕێوەبردنی فشار:
پاراستنی کێشی تەندرووست و کەمکردنەوەی فشار دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێکخستنی ئاستی چەوری خوێن.
خواردنی دەرمان:
لە هەندێک حاڵەتدا پزیشکەکان بۆ کەمکردنەوەی چەوری، چارەسەری دەرمانی دەنووسن./.