بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەبادی ڕایگەیاند کە وەبەرهێنانی کارەبا لە عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و گەیشتووەتە 15 هەزار مێگاوات لە هەفتەی ڕابردوو.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرەڕای کەمبوونەوەی 8 هەزار مێگاوات، وەبەرهێنانی کارەبا لە وێستگەکاندا بەردەوامە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە ڕێژەی وەبەرهێنان بە پێی سووتەمەنی و غازی هاوردەکراو و ئامادەیی وێستگەکان تووشی گۆڕانکاری دەبێت.
عەبادی هۆکاری ئەم دابەزینەی بۆ ڕاگرتنی هاوردەی غاز و کەمبوونی غازی نیشتمانی گەڕاندەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە وەزارەتی کارەبای عێراق لە هاوینی ڕابردوو نزیکەی 27 هەزار مێگاواتی بەرهەمهێناوە بەڵام نۆژەنکردنەوەی چەندین وێستگە و گۆڕانکاری لە هاوردەی غاز لەم ماوەیەدا بووە هۆی دابەزینی ڕێژەیەکی بەرچاو لە وەبەرهێنانی کارەبا./.