بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە عێراق لە ماوەی 10 مانگی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 80 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.
بە پێی ئەو خشتەیەی کە لە لایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکاوە بڵاو بووەتەوە، هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی 10 مانگی ساڵی 2024 دا 79 ملیۆن و 416 هەزار بەرمیل بووە.
لەو خشتەیەدا هاتووە کە عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 دا 6 ملیۆن و 890 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە کە ئەم ڕێژەیە لە مانگی ئەیلولدا 9 ملیۆن و 625 هەزار بەرمیل بووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا چەند ساڵێکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەبووە./.