بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرهاد مەجیدی بە فەرمی وەک ڕاهێنەری نوێی تیپی تۆپی پێی ئیماراتی ئەلبەتایح ناسێندرا. ئەم ڕاهێنەرە ناسراوە ئێرانییە کە پێشتر سەرکردایەتی تیپە جۆربەجۆرەکانی وەک ئیستقلال و کۆلبای کردووە، دوای تێپەڕبوونی ١٠ مانگ و ١٣ ڕۆژ لە جیابوونەوەی لە تیپی کۆلبا، جارێکی تر گەڕایەوە سەر کاری ڕاهێنەرایەتی.
دوای چەند هەفتەیەک لە دانوستان، دواجار مەجیدی و بەڕێوەبەرانی یانەی ئەلبەتایح گەیشتنە ڕێکەوتنی کۆتایی و سەرکردایەتی ئەم تیپە ئیماراتییەی گرتە ئەستۆ./.