بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەقینەوەی غاز لە خانوویەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی ئامووزگار سەر بە شاری کەنگاوەر کارەساتێکی تاڵی لێکەوتەوە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
قوربانیی ئەم ڕووداوە بە خێرایی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید چەمرانی کەنگاوەر و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و هەوڵی باشکردنی باری تەندرووستی دەدرێت.
شاری کەنگاوەر کە زیاتر لە ٨٥ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە، کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی شاری کرماشان./.