بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو یانەی شەباب ئەلئەهلی ئیمارات و ئەلڕەیانی قەتەر لە جامی سوپەری نێوان ئیمارات و قەتەر کە بۆ یەکەمجار بەڕێوەدەچێت، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
پێش ئەم یارییە ڕۆژنامەی ئەلبەیان ستایشی سەردار ئازمونی کرد و بە گرانترین و بەنرخترین یاریزانی شەباب ئەلئەهلی ناوی بردووە.
ئەلبەیان نووسیویەتی کە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەلڕەیان و شەباب ئەلئەهلی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت کە سەردار ئازمون گرانترین یاریزانی یانەی ئەلئەهلییه. نرخی ئەم یاریزانە ئێرانییە لە نێوان 3.7 ملیۆن یۆرۆ بۆ 4.9 ملیۆن یۆرۆیە. سەردار ئازمون لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ پەیوەندی بە یانەی ئەلئەهلییەوە کرد و تا ساڵی ٢٠٢٧ گرێبەستی لە گەڵ ئەم یانەیەدا هەیە./.