بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، هەژمارەکانی پێگەی KHAMENEI.IR لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دێڕێکیان لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە زمانی جیاجیا بڵاو کردەوە کە لە درێژەدا هاتووە:
” حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی:
ئەمڕۆ جیهان بەو ڕاستییە گەیشت کە پشوودرێژی خەڵکی غەززە و خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین، ڕژێمی زایۆنیستی ناچار بە پاشەکشە کرد.
لە کتێبەکاندا دەنووسن کە ڕۆژێک کۆمەڵێک لە زایۆنیستەکان، بە دڕندەترین تاوان، هەزاران ژن و منداڵیان کوشت و لە ئەنجامدا شکستیان هێنا “./.