بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو گەنجە کە زۆر حەزی لە تۆپی پێ بوو، بە زۆری لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە هەموو یارییەکانی تۆپی پێدا بەشداری دەکرد.
هەواڵەکە بەم شێوەیە بوو: دواردۆ لۆپێز گاما، هەرزەکارێکی تەمەن ١٦ ساڵ، دوای ئەوەی تۆپەکە بەر سنگی کەوت لە کاتی لێدانی سزا لە شاری مائۆس لە ویلایەتی ئەمازۆن گیانی لەدەستدا. هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بڵاوکراوەتەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا لۆپێز وەک گۆڵپارێز دەردەکەوێت بۆ ئەوەی لێدانی سزاکە ڕزگار بکات. لە کاتی یەکێک لە لێدانەکان، تۆپەکە بەر سنگی دەکەوێت. ڕاستەوخۆ دوای پێکدادانەکە، نەخۆش دەکەوێت و دەکەوێتە سەر زەوی و ڤیدیۆکەش هەر لەوێ دەوستێت.
بە وتەی خوشکی قوربانییەکە، دایک و باوکی ئێدواردۆ هەوڵیان دا بیگەێننە نەخۆشخانەی مائۆس. بەڵام بە هۆی نایەکسانی ڕێگاوبانی ناوچەکە ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە و دوای یازدە کاتژمێر، هێنایان بۆ کلینیکێکی چارەسەرکردن بەڵام هیچ نیشانەیەکی ژیانی تێدا نەبوو.
هەروەها خوشکی قوربانییەکە ڕایگەیاندووە، ئێدواردۆ پێش یارییەکە گلەیی لە ئازاری سنگی کردووە./.