بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدەچێت ئەمجارە باسی بوونی ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە ڕیال مەدرید تەواو جیدی بێت.
ڕیال مەدرید ماوەیەکی زۆرە هەوڵی گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە کەنەدییە پێ چەپە دەدات وە لە لایەکی ترەوە بایرن میونشن پێداگری لە سەر هێشتنەوەی کردووە و چەند ئۆفەرێکی بۆ هێشتنەوەی لە یانەکەدا پێشنیار کردووە.
بەڵام ڕۆژنامەی مارکا ڕێکەوتنی کۆتایی ڕیال مەدریدی لە گەڵ ئەم یاریزانە تەمەن ٢٤ ساڵەیە ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی: هەموو شتێک تەواو بووە و تەنیا هەندێک وردەکاری ماوەتەوە.
ئەگەر بایرن میونشن نەتوانێت گرێبەستی ئەم یاریزانە نوێ بکاتەوە، ئەوا دەبێت لە وەرزی زستاندا بیفرۆشێت و ڕیال مەدریدیش دەیەوێت لای چەپی پێ بەهێز بکات./.